tg-me.com/tapuynusrawe/23838
Last Update:
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
@abdulla_pashew
🎵 #گۆرانی: هەڵچوون
هۆنراوەی: #عەبدوڵڵا_پەشێو
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_کەریمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ساردیت دەمکووژێ، دنیا پاییزە و
بەدەنی منیش ڕووتترین خـاکە
هاوینی تینوو لە ناخـــم دایـە
نمەی خوناوکە لێــوم تەڕ ناکا
دە بتریشقێنە، هەوری شاقەلشۆڕ!
دە ببرووسکێنە... ببارە... داکـە.
هێڵی سنووری نێوان من و تـۆ
تراویلکەیە، وەهـــمی تریاکــە
گـوارە و گــەردانە فڕێدە لاوە،
بسکت بەردەوە، کەزیت ڕەهـا کە
ئەوەی گرێیە بیـکەرەوە بــــۆم
بە دوڕگەی ئەودیو تەمم ئاشنا کە
سنگت بەندەن و دەشتی مەفتەنە،
ڕێی ڕەوەئاسکی پەنجەم واڵا کـە.
لەشێک دەمـــاری گڕی تیا نەبێ
کۆتەرەدارە... داوەڵە.... لاکــە
گەمـارۆم ناوێ، پەلامارم دە!
سەنگەر و قەڵام تەفروتونا کــــە
ڕنۆکت گیر کە، لە شان و باسـکم،
ئێسقان و پێستم هەلاهەلا کــە.
لێوم کافــــرە، خوێــنی حەڵاڵە
گۆی مەمک و لێوت فێری غەزا کـە
لە ئاسوودەییی بەهەشت تۆقیوم
هەناسەت گڕ دە، دۆزەخ ئاوا کـە
بێدەنگی بەزمی گـــۆڕنشینانە
دنیا پڕ نرکە و زیــــڕە و زەنا کـە
هەڵبە، گڕ بگرە، نێڵە و لرفەت بێ
تەزوو بچێنە، شۆڕش بەرپا کـە.
گیا بە، بشنێوە، دەریا بە پێل دە،
چاو لە بوولەرزە، لە ڕەشەبا کـە.
پاییزی لەشە و هاویــنی ڕووحە،
لە ترسی خەزان دڵـــم خەمناکە.
دابارە سەرم! هەوری شاقەلشۆڕ،
نمەی خــوناوکە لێوم تەڕ ناکا!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
٢٠٠٠/١/٨-هێلسنکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
BY تاپوی نووسراوە
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/tapuynusrawe/23838